سەباح هەورامی

من لە دواتم

بە دەنگی: سەباح هەورامی
شێوەزار: هەورامی و سۆرانی
292
توخوا مەچۆ گیان مەچۆ من هەرخۆم لە دواتم
لە زووەو نەمدیوی عاشقی باڵاتم
من لە زووەو نەمدیوی دەی عاشقی باڵاتم

ئیجا کەرە ئا بانە گیان بدیە پا چەما
جا وەشی تۆ مدیە خاڵوەش توخوا خەمی من ڕەما
جا وەشی تۆ مدیەی گیان خەمی من ڕەما

دەی ئیمشەو هەر غەمەن توخوا وا لە کەمیندا
من هەر دەردەن مدۆم توخوا وە ڕووی زەمیندا
دەی هەر دەردەن مدۆم گیان وە ڕووی زەمیندا

ئیجا هەورە مەگرمنۆ جا مەوارە وەشتە
خو دەسا کناچا وەڵڵا دەی لوێنی دەشتە
جا دەسا جوانا گیان لوێنی دەشتە

توخوا مەچۆ گیان مەچۆ من هەر خۆم لە دواتم
دەی لە زووەو نەمدیوی ئازیز عاشقی باڵاتم
من لە زووەو نەمدیوی توخوا عاشقی باڵاتم

ئیجا ئەو باڵابەرزە توخوا ئەو تەل بە سەرە
جا منی کوشتووە سەوزی گیان خۆی بێ خەبەرە
جا منی دا بە کوشت گیان خۆی بێ خەبەرە

توخوا گەردەنت بلوور چینی حەوت ڕەنگە
زوڵفەکەت خەیاتەی توخوا کاری فەرەنگە
زوڵفەکەت خەیاتەی گیان کاری فەرەنگە

ئیجا کەوتەنۆ بەینما گیان کوێ بێ ئامان
جا ئێمە هەڵەبجە خاڵوەش توخوا شمە هەورامان
جا ئێمە هەڵەبجە خاڵوەش گیان شمە هەورامان