محەمەد ماملێ

بۆچی منت ناوێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
399
نە خودا دەمداتێ مەرگێک بە هاسان
نە دڵ لە لای تۆ ئەی هاوار دەبێ هەراسان

بۆ ئەمنت ناوێ، بۆچی منت ناوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار هەڵ ناکەم تاوێ

بریا شەماڵ بام لەو باسکە و باسکان
کەوێک دەخوێنێ ئەی هاوار لە کن دوو ئاسکان
زۆر پیس پێوە بووم ئەی هاوار دەگەڵ دڵ ناسکان

بۆ ئەمنت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار ئەو دڵەم ناسرەوێ
خۆ من بە بێ تۆ هەڵ ناکەم شەوێ

ئەو سڵێمانکەندێیەی بەشی بەگزادە
هەمووی بە قوربان ئەی هاوار چاوی سەیزادە

بۆ ئەمنت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار هەڵ ناکەم تاوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار ئەو دڵەم ناسرەوێ

ڕێگاکەم دوورە مەنزڵم کوێستانە
شەو بەسەردا دێ ئەی هاوار غەم لێم میوانە

بۆ ئەمنت ناوێ بۆچی منت ناوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار هەڵ ناکەم تاوێ
خۆ من بە بێ تۆ ئەی هاوار ئەو دڵەم ناسرەوێ