خودا داکەی بارانێک، بارانێک، شەو کزەی شەماڵ بێ بە شەو
بیدا لە خاڵی لەیلا ئەی لەیلا، بەڵکوو ڕاپەڕێ لە خەو
دێم، بێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ، ئەگەر عالەم پێ بزانێ
ئەرێ مێژوو دایناوە، دایناوە، گیانە جێژنە بۆ شادی
ئەرێ من کزم، داماوم، داماوم، جوانێ بە بێ مرادی
دێم، بێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ، ئەگەر عالەم پێ بزانێ
ئەرێ نابێ عاقڵ بی، عاقڵ بی، گیانە هەی مردووت مرێ
ئەرێ کوا باغ بە زستان، بە زستان گیانە بەرێ دەگرێ
دێم، بێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ، ئەگەر عالەم پێ بزانێ
ئەرێ نەزرێکی دەکەم، ئەی دەکەم، ڕەببی وەخێر گەڕێ
ئەرێ مانگم دە تەمدا، دە تەمدا، ڕەببی بۆم بێتە دەرێ
دێم، بێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ، ئەگەر عالەم پێ بزانێ
ئەرێ بە شانمدا هات ئەی داهات، گیانە بەڵای ناگەهان،
ئەرێ چی دیکەت دەوێ ئەی دەوێ، گیانە لە منی بەستەزمان
دێم، بێم، وەڵڵا بۆت دێمە ژوانێ، ئەگەر عالەم پێ بزانێ
ئەگەر عالەم پێ بزانێ