با تۆیش جوان بی گوڵەسوور ئاوڕێکمان لێ بدەوە
هەر وا مەزانە ڕۆژە بە دوای ڕۆژێدا شەوە
وەرە با خۆش ببوێرین ساڵەهای ساڵ پێکەوە
جا قەولی ژوانی پێ دام کە شەو بزرینگێتەوە
جا قەولی ژوانی پێ داوم کە شەو بزرینگێتەوە
لەمێژە زۆر لەمێژە ئاخ ئەسیری کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت ئاوڕێکم وێدە خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە بەژنت شەتڵە شلێرە
سەبارەت بە چاوی جوانت با ئاوەدان بێ ئێرە
یارم هاتە ناو خێڵی ئاخ لە هەواری قەندیلی
قۆچاغەی جوان کێشاوە جوانە لە شان و پیلی
بە هەودایەک زولفی وی بەست پێوە وەکوو دیولی
بە هەودایەک زولفی جوانی بەست پێوە وەکوو دیولی
زۆر کەسی زەلیل کردوون دانیشتوون بە زەلیلی
لەمێژە زۆر لەمێژە جا ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت ئاوڕێکم وێدە خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە بەژنت شەتڵە شلێرە
سەبارەت بە چاوی جوانت با ئاوەدان بێ ئێرە
شێت و شەیدای کردوومە کوشتمی زندێ بە بازن
چاوت لە خۆڕا جوانن یا هەروا پڕ لە نازن
ناکرێ ڕەجایەک بکەم دوگمەی بەروێ بترازن
زۆر بە ترسم نەیگەمێ هەتا بێم و بتخوازن
لەمێژە زۆر لەمێژە جا ئەسیرت کردووم لێرە
زەکاتی چاوەکانت ئاوڕێکم وێدە خێرە
گەردنت هەڵاڵەی زەردە بەژنت شەتڵە شلێرە
سەبارەت بە چاوی جوانت با ئاوەدان بێ ئێرە