محەمەد ماملێ

لالەبەدەستان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
431
عیشقت بێچارەی کردووم بۆنت مایەی ئومێدە
تایەک لەو زولفە جوانەت بەندی دڵمی گرێ دا

دەنگی بولبول و قومری دێ دە نیوەشەوێدا
دڵ بە لێوئاڵێ بەندە بۆیە شێت بووە دەوێدا

کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ بە خوێنەوە
دەنگی قورینگان دێ لە هەوای دەڵێی کوێستانچین دێنەوە

شەو داوەتیان تێکڕا دەکرد لالەبەدەستان
چەند جوان و پاک و شیرینە کیژی کوردستان

هەتا نەمردووم ماوم وەرە هێزی هەناوم
لە نەخۆشخانە کەوتووم، چاو بە مۆلەق وێستاوم

بۆم بانگی دوکتوری کەن دەمرم بە ئاستەم ماوم
خودا بۆخۆی دەزانێ ئەتۆی بینایی چاوم
#قەتارە
ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزەن
ڕەنگ زەردییەکەی من دووری ئازیزەن
دەبا بسازێین غەم بۆچی زیز بووی
بە بێ تەخسیری دامەن گیرم بووی

ئاشقان بە مەقسوود گەیین ئەدی یاری من کوانێ؟
شەرت بێ قەت مەیلی نانێم تاخودا دەکا دیوانێ
هەڵوەدای چاوی ڕەشم تا جزیر و بۆتانێ
غەمی دایک و بابم نێ، لێم بەجێ ماوە جوانێ

کاغەز دەنووسم بۆ لەیلا بە دڵێکی پڕ بە خوێنەوە
دەنگی قورینگان دێ لە هەوای دەڵێی کوێستانچین دێنەوە
شەو داوەتیان تێکڕا دەکرد لالەبەدەستان
چەند جوان و پاک و شیرینە کیژی کوردستان