ماڵی چۆڵم ماڵی ساردم
ماڵی بێکەس خۆری ڕازم
بە ئومێدی ڕۆژێکی تر
کە هەڵبێت خۆری ئاواتم
شیرینم گەرچی کە تۆ دووری لە من
چاوانت دایم هەر وا لەبەر چاوم
هەر چەنە کە ڕێگە تاریکە لە من
تۆی چرای ڕۆشنکەرەوەی ژیانم
وەرە با پێکەوە هەردوو ڕێ ئەبڕین
دەستم لە دەست نێ با ڕێگای سەختی ببڕین
بەڵێن بدەین کە یەکتری جێ نەهێڵین
لە تاریکیی شەوەزەنگا خۆر داگرین
ماڵی چۆڵم ماڵی ساردم
ماڵی بێکەس خۆری ڕازم
بە ئومێدی ڕۆژێکی تر
کە هەڵبێت خۆری ئاواتم