محەمەد ماملێ

من دەڵێم

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
337
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە دەچم
عەقڵ ئەڵێ نا قەسەبە شۆڕشی مەستانە نەچی

من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەنی ئیمانە دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە نەچی

من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە دەچم
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێک چووە، وێرانە نەچی

من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە دەچم
ئەو دەڵێ نا زەدەیی پەنجەیی پەریانە نەچی

من دەڵێم مەرکەزی ئەسراری حەریفانە دەچم
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە نەچی

من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵغانە دەچم
ئەو دەڵێ کون کونە جێگەی سەرە پەیکانە نەچی

لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سووڕ ما ◀️کامیل▶️
من دەڵێم جوانە بچم، ئەو دەڵی وا جوانە نەچی