محەمەد ماملێ

نازەنینم بۆچی گۆڕای

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
516
خزم و قەومم بە جێهێشت ئەی هاوار، لە دەشتی شار وێرانی
وە دوای یارێ دەکەوم نازەنین ناکێشم پەشیمانی
مردن چاترە لەو حاڵە، نابێتە زیندەگانی
نازەنین نازەنینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

وەک مەجنوون کەوتمە کێوان، ئەی هاوار خۆزگە یارم دەگەڵ با
ئەو ئاورەی دە منیش بەر بوو، یا ڕەببی بەڵکوو دە تۆش بەر ببا
چاوی ڕاستەم لەیلایە ڕۆحی شیرنم ئینتیها
نازەنین نازەنینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

ئای ئاخ مەلان ئەوا مەلەنج ئەدەن لە دەورم
مەگەر قەلەکان کەسم های، هەڵکەنن قەبرم ئای نازدارەی گیان
خۆزگەم های های، بە مەلان هەر شەو لە دەورێ
نەک وەک دڵی من کەسم های، کۆست کەوتەی یارێ نازدارەی گیان

دەڵێی سوێندێکت بۆ بخۆم ئەی هاوار، سوێند بە مزگەوتی واوان
ئەگەر ببمە زەلیلێک نازەنین، کوێر بم لە هەر دوو چاوان
شەرت بێ دەست بەردارت نیم، شەرتە بە شەرتی پیاوان
نازەنین نازەنینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم

بەو سوێندە و بەو ئایەتە ئەی هاوار، جوانە ئەو خاڵ و خەتە
موڵکی سابڵاغی پێ بدەی جوانێ گیان، هێشتا نیوە قیمەتە
خودا بۆ خۆی دەیزانێ بۆ ویم جەرگ لەت لەتە
نازەنین نازەنینم، بۆچی گۆڕای گیان و ڕۆحی شیرینم