محەمەد ماملێ

جارجارە دیدەم زارا

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
403
زێڕی هەژدە ئەیارە نیولیرەی پەهلەوییە
خاڵەکەی سەر ڕوومەتی لە هیچ کەس مەلووم نییە
خودا بۆ خۆی دەزانێ ئەو دڵەم زەلیلی وییە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

دەردێکی وای داومەتێ کافر حاڵم نەبینێ
گەلی دۆست و برادەران بۆم بگێڕن گەرمەشینێ
دەڵێن لێرە نەماوە چووە بۆ چین و ماچینێ
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

ئارەقی سینگ و مەمکان بە لێوانم ڕاماڵی
سەد بریا بۆ من بایەی سێ شەوان بە حەڵاڵی
نەیانهێشت خۆشت بیبینی زوویان نیشان دای تاڵی
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

یا دەوام کە بۆت مردم لە دین و دونیات کردم
ئەی ساحەبی لانەی دڵ بێ خانە و لانەت کردم
بە بێ سووچ و بێ تاوان ئەو گوڵە لە خشتت بردم
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە

زولفت وا بەر بای مەدە تا وە بەر بات نەداوم
بەندی جەرگ و دڵ نەما لەگەڵ هێز و هەناوم
خودا بۆخۆی دەزانێ دە ئیشقتدا فەوتاوم
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە شەدەی لارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵت نایەم بۆم نەکڕی گوڵ و گوارە