محەمەد ماملێ

وەرە قوربان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
332
هەی لەبەر گریان و زاری
خوێن لە چاوم دەباری
وەک بارانەی بەهارێ
بە شکڵی دەنگی ناری

وەرە قوربان ئارامی دڵان
ئەی وەرە نازار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم
سووتام سووتام وەرە قوربان

هەر چەند دەکەم خەیاڵان
قەت ئەو دڵەی من ناسرەوێ
گڕووی گرتوە وەک منداڵ
هەر دەڵێ یارم دەوێ
ڕۆژێ سەد جارم لێ دەن
من شێتی بن دیوارم

خۆزگەم بەوەی لەدووی تۆ
هەر دەڕوانێتە ڕووی تۆ
مردم بە ئارەزووی تۆ
قوربانی ئاشنات بم

وەرە قوربان ئارامی دڵان
ئەی وەرە نازار وەرە قوربان
عەقڵت بردم شێتت کردم
سووتام سووتام وەرە قوربان