محەمەد ماملێ

تا بە کەی دوور لە چاوی لەیلا بم

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
433
تا بە کەی دوور لە چاوی لەیلا بم
دوور لە ئاوایی شێت و شەیدا بم
مەست و ڕیسوا لە کێو و سەحرا بم
دوور لە یاران لە بەحری غەمدا بم

ڕۆحەکەم ئێستە دوور لە یارانم
دوور لە گۆڤەندی چاوخومارانم
بولبولم جێ هەواری من باغە
دەچمەوە جێ هەواری جارانم

ڕۆحەکەم نەونەمامی گوڵزارم
بو ویساڵت بە دڵ فیداکارم
ڕۆژ و شەو شین و زارییە کارم
بو فەلەک ڕۆیی دەنگی هاوارم

هات بەهارم بەهاری ڕەنگینم
پەرچەمت لادە گیانە بتبینم
بەسیە تا کەی جەفا گوڵی سوورم
زۆر پەشۆکاوە قەلبی غەمگینم