محەمەد ماملێ

غەنیلی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
367
دانیشتبووم لەگەڵ یار
ئەو سەرخۆشە و من هوشیار
جا بە سیلەی چاوی بە خومار
های دڵی فڕاندم بە یەکجار
غەنیلێ عیشوەی عیشوەی
غەنیلێ خودامەینەی

ئەوا هاتە سەرینم
چاوی کەوت بە لەرزینم
جا یەخەت لادە بتبینم
کاڵێ گەییە برینم
بۆم بڵێ نەختە نەختە
بەندی دڵەکەم چەند سەختە
بەشی عاشقان گریانە
بۆیە وێڵ و بەدبەختە

چاوت ئەستێرەی ڕۆژێ
دەگەڵ مانگێ دەگەڕێ
برینانم دەرمان کەن
بە دەستی نیلوفەڕێ
بۆم بڵێ نەختە نەختە
بەندی دڵەکەم چەند سەختە
بەشی عاشقان گریانە
بۆیە وێڵ و بەدبەختە

لەنگۆ یار پەیدا نابێ
پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ غونچە بپشکوێ
بێ بولبول بەهار نابێ
غەنیلێ عیشوەی عیشوەی
غەنیلێ خودامەینەی
ئەوا هاتە سەرینم
چاوی کەوت بە لەرزینم
جا یەخەت لادە بتبینم
کاڵێ گەییە برینم
غەنیلێ عیشوەی عیشوەی
غەنیلێ خودامەینەی