کەتۆ هاتی تەمی سینەم ڕەوایەوە
بەفری خەم و ئازارەکان توایەوە
خۆش هاتی ئەی تیشکی خۆری هیوای ژینم
ئەی فریشتەی بەهەشتی دنیای ئەوینم
من بەرلەوەی چرای دیدەم داگیرسێنم
خۆری نیگاو مانگی ڕووخسارت ببینم
دڵم چەشنی بەستەڵۆکی سارد و سڕ بوو
وەک وێرانە پاشماوەی ئاشووبە و شەڕ بوو
ئێستاش کە بۆتە هەواری ئەوینی تۆ
بۆتە هەگبەی خەندە و وشەی شیرینی تۆ
هەوارێکە پڕ لە ژیان ڕازاوەیە
وەک نێرگزی وەرزی بەهار گەشاوەیە
کەتۆ هاتی تەمی سینەم ڕەوایەوە
بەفری خەم و ئازارەکان توایەوە
خۆش هاتی ئەی تیشکی خۆری هیوای ژینم
ئەی فریشتەی بەهەشتی دنیای ئەوینم