حەسەن زیرەک

قاسپە قاسپی کەو دێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
373
خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
هیج من تەلەڤزیۆن نیم دامدەنێی بۆ قسە و باسان
حاجی قەرەنی ئاقا نیم گەورەی ئێلی بڵباسان
عاشقی دوو چاوی بازم دەیڕفێنم سووک و هاسان
قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردێ
کەو و کەوباڕم دەخوێنێ وەی لە ئیزاعەی کوردی

وەکوو کوێستانێ بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
دایمە دڵەکەم پڕ بە غەمە سەڵا قەت کەسم نەما
من چەن ساڵ لە عێڕاقم پێم دەڵێن خەڵکی عەجەمە
قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردێ
کەو و کەوباڕم دەخوێنێ وەی لە ئیزاعەی کوردی

هەناری نێو سنجووان قۆخی نێو قەرەڵووان
لێرەوە پێشکەشت بێ تا زینوێی باراملووان
قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردێ
کەو و کەوباڕم دەخوێنێ وەی لە ئیزاعەی کوردی

ئەو دڵەم شێت و شەیدایە چەن دەردم لە دڵدایە
دوو ددانی تەڵایە زولفی هەودا هەودایە کەمێ کورتەباڵایە
تێی هەڵدە لە گولەی سەگباب هەر دەڵێی ڕەشکەگایە
قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردوو
هەر من بانگ دەکەم کورتەژن ئەو پێم دەڵێ دەردوو
دەستۆی لێوئاڵێ دەبزێنم کارەبا و مۆر و زەردوو