من شەپۆلی شێت باوەشت کەنار
دێمە کەنارت مەست و بێ قەرار
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو
من دەریای بێ ڕەنگ تۆ ئاسمانی گەش
شینایی تۆیە گرتوومە باوەش
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو
مەقام:
ساقی دەخیلم ساقی دەخیلم
بینایی دیدەم وەی سوبووتەوە
وەی بادەی گوڵڕەنگ چوون یاقووتەوە
بێ با بنۆشین
بێ با بنۆشین ئەی هاوار جامێ پەی کامێ
جامێک بدە پێم سوودمەندم بۆ
باعیسی نەجات قەیدی بەندم بۆ
های لە خۆم غەریبم
من کانیاوی ئەوین و ئاشتی
من کانیاوی ئەوین و ئاشتی
تۆ ڕێبوارەکەی تینوی بەهەشتی
تۆ ڕێبوارەکەی تینوی بەهەشتی
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تۆ بای سەرکەشی ناکەویتە داو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو
تا دێم ڕاتبگرم هەڵ ئەکەی بە تاو