حەسەن هەیاس

چاوشین

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
283
سەفەر سەفەرمە، چاوشین، سەفەر یەکجاری
بۆ لانەی ژێر خاک، چاوشین، نە دیە و نە دیاری

قسمەتم وا بوو، چاوشین، ڕێی فەرهاد بگرم
ئەو بۆ شیرین مرد، چاوشین، من بۆ تۆ بمرم
سەفەر سەفەرمە، چاوشین، سەفەر یەکجاری
بۆ لانەی ژێر خاک، چاوشین، نە دیە و نە دیاری

قسمەتم وا بوو، چاوشین، بە پێی جودایی
بڕۆم بۆ ژووری، چاوشین، گۆڕی تەنیایی

سەفەر سەفەرمە، باوان، سەفەر یەکجاری
بۆ لانەی ژێر خاک، چاوشین، نە دیە و نە دیاری
سەفەر سەفەرمە، چاوشین، سەفەر یەکجاری
بۆ لانەی ژێر خاک، چاوشین، نە دیە و نە دیاری