حەسەن زیرەک

ئامینێم سوورەگوڵ ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ
شێوەزار: سۆرانی
327
ئەوە من مردم خۆتان سڵامەت
دیدار ئاخر بن تاکو قیامەت
داوم کەوتووەتە داوی من نامبێ نەجات
ئامینێم سوورەگوڵ ئاخ بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
کارخانەی قەند و بڕنووی سەواری
بە تاڵان کەوتیە دەست کوردەواری
بەین و بەینەڵڵا وەی وەی لە گولەی خەساری

یاڕەب کەس وەک من شەو غەریب نەبێ
یاڕەبی کەس وەک من قەد غەریب نەبێ
دڵ بریندار و بێ تەبیب نەبێ
لە دنیای ڕۆشن وەی وەی بێ نەسیب نەبێ
ئامینێم سوورگوڵ ئاخ بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
کارخانەی قەند و بڕنووی سەواری
بە تاڵان کەوتیە دەست کوردەواری
بەین و بەینەڵڵا وەی وەی لە گولەی خەساری

لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە
غەمبارت کردم زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم ژن بێ مەجازە
عاشقی ئامینێ بووم چاوی وەک بازە
عاشقی لێوئاڵم لە کانی نیازە
عاشقی مریەمم یەکجار بەنازە
ئامینێم سوورگوڵ ئاخ بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
کارخانەی قەند و وەی بڕنووی سەواری
بە تاڵان کەوتیە دەست کوردەواری
ئەمن و ئیمانم لە گولەی خەساری

گلەیی دەکەم ئای بە لای خوداوە
گلەیی دەکەم وەی بە لای خوداوە
دەروازەی مەینەت بۆچ بۆ من کراوە
ئاوری تێ بەردام ئەو بەڵەک چاوە
ڕۆح وەڵڵاهی گیان ئاخ لە لام نەماوە
جووتێ مەمکانی شەمامەی ساوە
ئامینێم سوورگوڵ وای بەلەنجە و لاری
بە ڕەنگ بەگزادەی بەشی هەوشاری
کارخانەی قەند و بڕنووی سەواری
بەین و بەینەڵڵا لە گولەی خەساری
ئەمن و ئیمانم لە گولەی خەساری