لەبەر ئەو ژنە ڕەشتاڵە قەدی دەڵێی شمشاڵە
سەر کەمە سەر ڕانت پێم دادە بەو دەسماڵە
گەر گولە پرسی کێیە بمشێلە بڵێ بێ حاڵە
عرووسم جووم ئەرمەنیم دینم بۆ تۆ بەتاڵە
پێ بکەنە پێ بکەنە با بتبینم دەرچێ گیانی شیرینم
ئەڵڵا من زووتر بمرم بەڵکم تۆ بکەی شینم
یاڕەبی زووتر بمرم بەڵکم تۆ بکەی شینم
مەقام:
ئای ئای... ساقی وەباڵی منت وە ئەستۆ دنیایە و وەسیەت ئەکەم لەلای تۆ ئەمان هەی ئامان
کەی من مردم هەر بە مەی بمشۆ هەرگیز بۆم مەکەن ئەمان ئەمان... ئەی ئەمان ئەمان شیوەن و ڕۆڕۆ
ئامان ئامان ئای... دڵ و دەروون و سی و سیپەلاکم لێی دێ بۆنی بۆسۆ ئاخری غەریبیم وا بردە شنۆ هەی ئامان ئەی ئاخ
چی بکەم لە تانە و چی بکەم لە سۆ هەی هەی لە دەستم دەرچوو هەزار خاڵ لە ڕوو
ئەمان هەی دەسکە عەنبەربۆ ئەمان ئەی ئاخ