حەسەن زیرەک

لێم زیزە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
315
بۆچ لێم زیزە بێوەفا زۆرم کێشا جەور و جەفا
سینگت باغی با سەفا بۆ لێم زیزە بێوەفا

کیژۆڵەی کوردستانی یاری لە دەبیرستانی
کیژۆڵەی کوردستانی یاری لە مەکتەبستانی
زەرد بوو باغ و بێستانی
لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە و لەعلە دوڕە و دەم قەند و ڕوو ماهی نەسرینم

لێم زیز بووە یارەکەم کوڕە ئەو یارە فیتنەکارەکەم
لێم زیز بووە یارەکەم ئا ئەو شۆخی عەیارەکەم
شێواندی گوڵزارەکەم
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەرە و لەعلە دوڕە و دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

زیزە یاری مەهوەشم دەچکێ کوڕە فرمێسکی گەشم
بەدبەخت و چارەڕەشم
لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم
گەوهەرە و لەعلە دوڕە و دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم

زیزە یاری جوانەکەم لێی شکاندم گوڵدانەکەم
زیزە یارە جوانەکەم لێی شکاندم گوڵدانەکەم
تێکم دا دووکانەکەم
لێم زیزە لێم زیزە هاوژینم
گەوهەرە و لەعلە دوڕە و دەم قەند و ڕوو ماهـ و پەروینم