یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان تەنیا گۆڕەکەم لە ڕێی خێڵان بێ نزیک هەوارگەی جاف و گۆران بێ کێلێکی بەرزیش بە قەت باڵای شەم لە ژوور سەرم بێ،بێ زیاد و بێ کەم یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان تاقێکیش وێنەی تاقی برۆی ئەو کە سوجدەگاهی گیانم بێ بە شەو بنووسن بە خوێن جەرگی سەر کردووم کە من بە تیری دەستی شەم مردووم یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان چونکە ئەو شەمە تاتاری چینە لە دەشت بێزارە و چیا نشینە بەڵکوو هەڵکەوێ لە ڕاگۆزارێ ڕێگای بخاتە سەر گۆڕم جارێ یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان بزانێ کوشتەی دەستی خۆیەتی لە خاکا مەیلی ڕەنگ و بۆیەتی جوابی پرسیاری گۆڕیشم وایە دیاری مەحشەرم شەڕی لەیلایە یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان هەرچەن کەوتوومە دوورە وڵاتان