محەمەد ماملێ

ئای لە من و های لە کێ

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
371
وەکی لە من قەوماوە گیانە یا خودا لە کەس نەقەومێ
لە وڵاتی موکریانی گیانە کەس نییە هاواری بەرمێ
باب و دایکی لێو ئاڵێ گیانە تووڕەن و نامدەنێ نەرمێ
لەبەر ڕووت و هەژاری گیانە لە لێی دەکەم شەرمێ
ئای لە من و های لە کێ گیانە ئای لە شیرینی لەیلایە
کاری من و بەژنێ باریک گیانە وا زوو کۆتایی نایە
شەرتە قەت مەیلت نانێم گیانە تا بمێنم لە دنیایە

لە عیشقتدا سووتاوم گیانە لە تاو لێو ئاڵێ مردم
گەلێک پیاوانی گەورە گیانە تکایان بۆ دەکردم
بابی بۆم ڕازی نابێ گیانە یا خودا ببێ بە پردم
لەبەر ڕووتی و هەژاری گیانە بابەکەی جوابی کردم
ئای لە من و های لە کێ گیانە ئای لە لەنجەی لەیلایە
کاری من و بەژنێ باریک گیانە وا زوو کۆتایی نایە
شەرتە قەت مەیلی نانێم جوانێ تا بمێنم لە دنیایە

فکرم زۆر پەرێشانە گیانە کۆسپی گەورەم لە پێشە
غەم دەورەی لێ داوم گیانە زامی دڵم بە ئێشە
کاری من و لێو ئاڵێ گیانە سەر بگرێ بە بێ کێشە
خودا ڕەحمێکم پێ بکا گیانە بابی بڵێ پێشکێشە
ئای لە من و های لە کێ گیانە ئای لە لەنجەی لەیلایە
کاری من و بەژنێ باریک گیانە وا زوو کۆتایی نایە
شەرتە قەت مەیلی نانێم گیانە تا بمێنم لە دنیایە