
لەسەر ڕێیە ڕاماوم هەر چاوەڕوانی تۆمە، هەر چاوەڕوانی تۆمە
بە دەستی دڵ ئەسیرم لوتفێکت نییە بۆ مە، لوتفێکت نییە بۆ مە
بوومە مەشموولی برۆت ئیجباری چاوی تۆمە، ئیجباری چاوی تۆمە
لادە ڕەقیب لە یارێ لەمێژ ساڵە ئی خۆمە، لەمێژ ساڵە ئی خۆمە
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ، تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەستبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ، مەگەر شەرتم بپەڕێ
دەچمە دیوی گەرمێنێ بار دەکەم لە کوێستانێ، بار دەکەم لە کوێستانێ
قەسـرێکی بۆ ساز دەکەم لە شاری سولەیامنێ، لە شاری سولەیامنێ
دەچمە کن وەستاکاران لە زێڕ و زێوی دانێ، لە زێڕ و زێوی دانێ
لە نێو گوڵان ڕاوەستێ تێر دەکەم سەیری جوانێ، تێر دەکەم سەیری جوانێ
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ، تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەستبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ، مەگەر شەرتم بپەڕێ
ئاخ تا کەی غەریبی کووچەی شاران بم
تا کەی غەریبی کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای دیدەی یاران بم
سەیرم هەی محاڵەن سەفام بەتاڵەن
بۆ دووری یارێ ئەسـرینم ئاڵەن
یاڕەبی خوایە فریادڕەسم کەی
یاڕەبی خودایە فریادڕەسم کەی
گەر کەس وا دەبێ تۆ بێکەسم کەی
بریا پەرەنگی گوارەت پەتی ئێعدامی من با، پەتی ئێعدامی من با
حوکمی ئێعدام لە لای تۆ بۆ من ئیجرا کرابا، بۆ من ئیجرا کرابا
بەڵام بەو شەرتەی ملم بە گوارەتدا کرابا، گوارەتدا کرابا
لە خوێناوکەی گەردنتدا جێگای قەبرم کرابا، جێگای قەبرم کرابا
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ، تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەستبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ، مەگەر شەرتم بپەڕێ