محەمەد ماملێ

مینا گیان

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
430
زانیوتە میوە مینا گیان بۆچی شیرینە
شەکەر لێو نوستوون مینا گیان لەو ژێرزەمینە

هەوایەکی خۆش مینا گیان مەڵبەندی نەبوون
هەموو کەس بە تای مینا گیان کراسێ نوستوون

ئەو سەرچاوانەی مینا گیان لە سەر هەردانن
فرمێسکی چاوی مینا گیان جوانەمەرگانن

نەرگیسی چاوکاڵ مینا گیان دەمەو بەهارە
تاوێکی لادە مینا گیان دەشت و کۆسارە

چاوی جوانانت مینا گیان کەوتوونە بن گڵ
نیشانم دەدا مینا گیان گەردوون بە سەرچڵ