نەجمەدین غوڵامی

من چیام خۆڕاگرم

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
385
من چیام خۆڕاگرم سەرکەش فرۆ نیم نابەزم
گێژ و لوولی تووڕەبونم دێم بە گژ هەورا ئەچم
ترسەنۆک نیم وام لە بێشەی گۆڕەپانا کەڵ ئەژیم
دار بەڕووم بێن بۆ بڕینم خۆم بە گژ تەورا ئەچم

من سروودم بەستەکانم وا لەمەرگی قازی یا
لاوکی سورم لەبەردەم مردنی پێشوازی یا
تاوە چەخماخەم بەجوامێری لە چاوی سەنگەرا
دێم لەناو گڕکانی هەڵچووی نۆبەرە و گیانبازییا
من شەبەنگم چارەنووسم وا لەپاڵ ئاسۆی گەشا
نێڵە نێڵی ئەو ڕەوایەم وا لەناخی پێست ڕەشا
ئاگری کوورەی دەرونی تۆ ڵە سێنی ئەو گەلەم
وا لە کوردستانی کۆیلەی ماف خوراوی بێ بەشا

من ڕوبارم ڕەوتی لافاوی هەژانم بێ سنوور
دێم بەرەو سەرکێشی دەریا ڕای دەماڵم هێڵی سوور
لەمپەرو گێژاوی دەریا سەختە، بڕیارە دەڕۆم
چونکە بۆ ئامانجی گشت بانگم دەکا دەنگی لە دوور