نەجمەدین غوڵامی

گوزەشت گوڵم

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
469
گوزەشت ئازیز
ئازیز چپە و ماچی
هەمیشەمان لە سێبەران
شەوەژوانی تێڕوانینی
بە جووتەمان لە ئەستێران
شەوەژوانی تێڕوانینی
بە جووتەمان لە ئەستێران
گوزەشت ئازیز ئێوارەی ناو
ساڵ و وەرزی یەکتر بینین
ڕێژنە نیگا و ئومیدی زۆر
خەون و تاسەی یەکتر بینین ئاخ
خەون و تاسەی یەکتر بینین
تازە ڕۆیی لە دەسمان چوو
بۆن شەمامەی بێسانی لەش
شوورای جوانی لە مەمکی گوڵ
شەنگە ڕۆژی بەهاری گەش
تازە ڕۆیی ڕەشەبای ماچ
جێژوانی پڕ لە گوڵمان
خوێنی گەرمی خۆشەویستی و
قڕیوەی ناو ماڵی دڵمان ئاخ
قڕیوەی ناو ماڵی دڵمان
گوزەشت گوڵم ئەو ئومیدەی
کە من دەمویست هاوشانم بێ
چەشنی جوانی لە ناو دێڕا
ئەو میوانی دیوانم بێ
چەشنی جوانی لە ناو دێڕا
ئەو میوانی دیوانم بێ
ئارەزوومان بوو بە گەڵا و
چڵی وشکی بەختی پاییز
ئەی دڵدارە تاقانەکەم
بەهاریشمان بوو بە پاییز ئاخ
بەهاریشمان بوو بە پاییز
Guzeşt azîz
Azîz çipe û maçî
Hemîşeman le sêberan
Şewejwanî têrwanînî
Be cûteman le estêran
Şewejwanî têrwanînî
Be cûteman le estêran
Guzeşt azîz êwarey naw
Sal û werzî yektir bînîn
Rêjne nîga û umîdî zor
Xewn û tasey yektir bînîn ax
Xewn û tasey yektir bînîn
Taze royî le desman çû
Bon şemamey bêsanî leş
Şûray ciwanî le memkî gul
Şenge rojî beharî geş
Taze royî reşebay maç
Cêjwanî pir le gulman
Xwênî germî xoşewîstî û
Qirîwey naw malî dilman ax
Qirîwey naw malî dilman
Guzeşt gulim ew umîdey
Ke min demwîist hawşanim bê
Çeşnî ciwanî le naw dêra
Ew mîwanî dîwanim bê
Çeşnî ciwanî le naw dêra
Ew mîwanî dîwanim bê
Arezûman bû be gela û
Çilî wişkî bextî payîz
Ey dildare taqanekem
Beharîşman bû be payîz ax
Beharîşman bû be payîz