من و سنە

شێوەزار: سۆرانی 1979
سنە ئاواتی لە مێژینەکەم
کەنیشکی ئازا و گوڵی ژینەکەم
دڵدارت وێڵە لە شاری نامۆ
ئاخۆ ڕۆژێ بێ ماچ کەم گۆنای تۆ
بووکی ژێر تارای ڕەنگ ئەرخەوانی
گوڵاڵە سورەی دەمەو بەیانی
ئاویەر باڵای بەرز توولە نەمامت
کوچکە ڕەش سورمەی چاوی خومارت

سورمایی گۆنایی سور هەڵگەڕاوت
فەرەجە ڕوومەت وەک خۆرەتاوت
پەنج پلور لە سای گەردەنی بەرزت
گریاشان بێسان شەمامەی تەرزت

ئەمانە هەموو سەیرانگای یار بوون
گڕی دڵداری دایمە لە تاو بوو

ئێستا وا تاسە لە دووری باڵات
بۆ ئامانجی بەرز خۆی ئەکا خەڵات
Sine awatî le mêjînekem
Kenîşkî aza û gulî jînekem
Dildarit wêle le şarî namo
Axo rojê bê maç kem gonay to

Bûkî jêr taray reng erxewanî
Gulale surey demew beyanî
Awyer balay berz tûle nemamit
Kuçke Reş surmey çawî xumarit

Surmayî gonayî sur helgerawit
Ferece rûmet wek xoretawit
Penc pilur le say gerdenî berzit
Giryaşan bêsan şemamey terzit

Emane hemû seyrangay yar bûn
Girî dildarî dayme le taw bû

Êsta wa tase le dûrî balat
Bo amancî berz xoy eka xelat

ڕاپۆرتی هەڵە