زەکەریا عەبدوڵڵا

بۆ پەشیمانی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تیلیناز
شێوەزار: سۆرانی
289
بۆ پەشیمانی تۆ لە دڵداری
ئەبێ بیچێژی ئێش و ئازاری
کە تۆ دڵت دا و دڵێکت ئێستاند
زۆر دڵنیا بە دوو دڵت سووتاند
ئێستاش لە پای چی لە خوا ناترسی
بەزەییت نایێت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە
تاکوو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە

باوەشی عیشقی من کراوەیە
بۆ ڕۆژەکانی یەکترپەرستی
بەهار بەبێ گوڵ ڕەنگە نانوێ
ژیان پایزە بێ خۆشەویستی
کە تۆ دڵت دا و دڵێکت ئەستاند
زۆر دڵنیا بە دوو دڵت سووتاند
ئێستاش لە پای چی لە خوا ناترسی
بەزەییت نایێت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە
چاو بە فرمێسک و دڵ بە گریان بە
تاکوو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شێت و سووتاوی عیشقی جاران بە

ئاواز: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو