زەکەریا عەبدوڵڵا

ژیان بێ تۆ

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: تیلیناز
شێوەزار: سۆرانی
243
بێ تۆیی ڕووخاوە لانەی عیشق و وەفایم
تا کەی بناڵم ئەی ئەزیزم ئەی هەناسەم
بۆ دڵەی پڕ عیشق و تاسەم
ژیان بێ تۆ نەماوە، ژوان چۆل و ڕووخاوە
ئاخ ئاخ بێ تۆیی نەماوە خەونی بەهار و جوانی
تا بە کەی بناڵم ئەی ئەزیزم ئەی هەناسەم
بۆ دڵەی پڕ عیشق و تاسەم
ژیان بێ تۆ نەماوە، هاوار بۆ تۆ خودایە
ئاخ چی لێ هات، چی لێ هات؟
عیشقی مە چی لێ هات؟

بێ تۆیی ڕژاوە لە چاوم ئەشکی خوێنین
خۆشەویستی و وەفایی لای تۆ چیرۆکی سووتاوە
لای تۆ هیچ باوی نەماوە
ژیان بێ تۆ نەماوە، ژوان چۆل و ڕووخاوە
ئاخ ئاخ بێ تۆیی شکاوە دڵەی پڕ زام و برین
خۆشەویستی و وەفایی لای تۆ چیرۆکی سووتاوە
لای تۆ هیچ باوی نەماوە
ژیان بێ تۆ نەماوە، هاوار بۆ تۆ خودایە
ئاخ ئاخ چی لێ هات، چی لێ هات؟
عیشقی مە چی لێ هات؟

ئاواز: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو