بۆت نووسیبووم لێت ئەترسم نەوەک ڕۆژێ لە یادم بکەی
نەخێر گوڵم خەمی عیشقت چیرۆکێکی ئاسان نییە بەم شێوە تێبگەی
ئێستا ساباتی ئەوینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بەبێ تۆ بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕخەزانم
ئەدی بۆچی بە ئاگا نایەی لەو خەوەی کە بە سەرتدا باریوە
ڕزگار نابی لەو پرسیارەی کە تەنگی پێت هەڵچنیوە
ئیتر بەسە دڵم مەشکێنە لەوە زیاتر بە تیزابی ئارامگرتن کێڵگەی شێعرم مەسووتێنە
بۆت نووسیبووم لێت ئەترسم نەوەک ڕۆژێ لە یادم بکەی
نەخێر گوڵم خەمی عیشقت چیرۆکێکی ئاسان نییە بەم شێوە تێبگەی
ئێستا ساباتی ئەوینت بۆتە پەناگەی شەوانم
من بەبێ تۆ بەهارێکی بێ سەوزایی و پاییزێکی پڕخەزانم