حەسەن زیرەک

چی بکەم نیمە چارە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
260
ئەرێ ئێوارێ تەگبیر باوان سبحەینێ بارە
ئەرێ ئێوارێ تەگبیر خانم سبحەینێ بارە
مەڕۆ پایزەهەوارم ئەی وەی نێزیک بە یارە
ئەرێ پایزەهەوارم نۆجوان نێزیک بە یارە
ئەی چ بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بێقەرارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

ئەرێ قوربان کۆچەکەی ئەی وەی ئەحمەدئاوات بم
ئەرێ قوربان کۆچەکەی نازدار ئەحمەدئاوات بم
مەڕۆ باوش و منداڵ و جوانێ کۆرپەی ساوات بم
ئەرێ باوش و منداڵ و باوان کۆرپەی ساوات بم
ئەی چ بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بێقەرارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

ئامان ئامان...ئامان ئاخ
ئەرێ چون دانەی سەر سێڵ سووڕم خوارد ئەوجار
جە داخێ دووکەڵ لە شەرارەی نار
شەرارەی ئاخێز چون دڵەی پڕدەردم*
کەپ و کۆی دووکەڵ هەناسەی سەردم*
هەناسەی سەردم کێو لە بن دێنێ
کێو لە بن دێنێ
داخودا خودای من چیت وەسەر من بێنێ
چت وەسەر بێنێ دە وەرە وەرە
دە وەرە وەرە

وا من نەخۆشم دەردم گرانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە و بۆ من دەرمانە
ماچی لێوی تۆ بۆ من دەرمانە و دە وەرە وەرە

ئەرێ بریا من بایەم گیانە لە جێی ئەو تڵفە
ئەرێ بریا من بایەم جوانێ لە جێی ئەو تڵفە
ئەرێ بنۆشمە شەربەت خانم لە جێی ئەو تڵفە
ئەرێ شەربەت بنۆشم گیانە لە سای ئەو زوڵفە
ئەی چ بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بێقەرارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە یاری خۆمە و لێم بێزارە

ئەرێ خودا هەڵناگرێ گیانە غەرقم کەن لە غەم
وەرە مەیلم بدەیە جوانێ یان زۆر و یان کەم
ئەرێ خاڵی سەر لێوت ئەی وەی من دەگرم بە دەم
ئەرێ گەر ببیە دۆستم ئەوجار دەبم خاترجەم
ئەی چ بکەم نیمە چارە دڵ عاشقە و بێقەرارە
یاری خۆمە و لێم بێزارە یاری خۆمە و لێم بێزارە
*= ئەم دوو خشتەیە هۆنراوەی مەولەوییە و بەم شێوەیە وتراوە:
"شەرارەی ئاهیر دڵەی پڕ دەردم
تەپ و دووی دووکەڵ هەناسەی سەردم"
ئاهیر: ئاگر، ئاور