نووری گەرمیانی

لە دووریت

بە دەنگی: نووری گەرمیانی
شێوەزار: سۆرانی
203
کێ لەو شارە وەکوو من تۆی خۆش ویستووە
تا بمێنم یادت دەکەم
بە میوانی زەمانە چیتر ئەکەوێ*؟؟؟
دەیفەرموو لەم ئاوازانەی نەتبیستووە
گوێی بۆ شل کە ئازیزەکەم
گوێی بۆ شل کە شا وەرە دڵەکەم ناخەوێ
کێ بە قەد من لەو شارە تۆی خۆش ویستووە
تا بمێنم یادت دەکەم
بە میوانی زەمانە چیتر ئەکەوێ*؟؟؟
دەیفەرموو لەم ئاوازانەی نەتبیستووە
گوێی بۆ شل کە ئازیزەکەم
گوێی بۆ شل کە شا وەرە دڵەکەم ناخەوێ
لە دووریت دڵم تەنگە ئەمشەو
مەگەر جار جار بتبینم لە خەیاڵ و خەو

ئیمشەو یادی تۆ هێناومی بخۆمەوە
تا بمێنم یادت دەکەم
تیلەی نیگاکەت پێکە، بۆم پێئەکەنێ
دەبێ قۆم قۆمە بتگوشم بە خۆمەوە
تا بمێنم یادت دەکەم
بەو گەرووما بەرەو سینەم هەنگاو بنێ
لە دووریت دڵم تەنگە ئەمشەو
مەگەر جار جار بتبینم لە خەیاڵ و خەو

لە ناو چاوی شیعرەکانوو ئەلەرزێنم
چیرۆکەکان، فریشتەکان
سەمای باڵی دڵداری ماندووم ئەنوێنێ
گۆرانییەکان لە هەستێکی نوێی هەناسەم
دەریئەهێنن مۆسیقاکان
نۆتەی بیرەوەریتە من ئەپڕژێنێ
لە دووریت دڵم تەنگە ئەمشەو
مەگەر جار جار بتبینم لە خەیاڵ و خەو

*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس