مستەفا دادار

بارکەن بڕۆن

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
264
بارکەن بڕۆن
بارکەن برۆن
لە ئاسمانەوە نەهاتووم
من میوان نیم
من میوانی سێبەرقورسی کوردستان نیم
بەر لە مێژوو کانییەک بووم لێرە دەر بووم
بەر لە مێژوو ئاگرێک بووم لێرە هەڵبووم

بارکەن بڕۆن
بارکەن بڕۆن
کانیاوەکان جگە لە من کەسێکی تر تێراو ناکەن
بارکەن بڕۆن
دارگوێزەکان جگە لە من سێبەری خۆیان هەڵناخەن
بارکەن بڕۆن
بارکەن بڕۆن

بارکەن بڕۆن
زەوی ئێمە دانی ئێوەی لێ شین نابێ
بارکەن بڕۆن
مێرگەکانمان لە ژێر سمی گاڕانەکانتان وەک ئاگرن
تا دارتووشمان یاخی دەبن
جۆلانەیەک بۆ مناڵتان ڕاناگرن
بارکەن بڕۆن
میوەی درەختەکانمان تاڵە
ئاومان سوێرە
هەنگوینمان بە دەمتان تاڵە
بارکەن بڕۆن...
هۆنراوە: پەشێو