ئەی نەخشانم ئەی نەخشانم
ئەی نەخشانم وەی نەخشانم
بە کراسی ڕەش سووتانی گیانم
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ
لە من جوانە لەیلام ئەوێ
دڵ مەجنوونە لەیلای ئەوێ
ئەمان کورتێ ئەمان کورتێ کورتەباڵا
قەدم با لە قەدی ئاڵا
یار منداڵە لێوی ئاڵە
یار منداڵە کچێ لێوی ئاڵە
قوربانت بم ئەی بای شەوێ
قوربانت بم ئەی بای وادە
ڕووبەند لەسەر کوڵمت لادە
بە بینینی دڵم شادە
لەگەڵ تۆمە چاوی چاوم
لەسەر تۆ زۆریان لێداوم
لە من وایە خەڵات کراوم
ئەی نەخشانم گوڵ نەخشاوە
وا دیارە یار لێم تۆراوە
سروە منی لە بیر نەماوە
لەگەڵ تۆمە ئاڵتوون بە سەر
لەو پەنجەرە سەر بێنە دەر
ماچت ناکەم کچێ بە پێغەمبەر
لەگەڵ تۆمە خونچەی سێوم
ئەگەر تۆ نەکەی بەخێوم
لەبەر دەرکتان قوڕ دەپێوم
هەرچەن دەکەم خەیاڵانی تۆ
گەرمەشینمە دووبارە لە نۆ
قوربانت بم چاکی پیرێ
ماڵی حەسوود بە قوڕ گیرێ
شەیتان زۆرە دۆس ناگیرێ
ئەمان کورتێ ئەمان کورتێ کورتەباڵا
قەدم با لە قەدی ئاڵا
یار منداڵە لێوی ئاڵە