برایانی زێ زێ

دەزگیران

بە دەنگی: برایانی زێ زێ
شێوەزار: سۆرانی
224
ئەرێ قوربانت بم ئەی بای شەوێ دەزگیران
قوربانت بم ئەی بای شەوێ دەزگیران
خەو بێ لە چاوم ناکەوێ بە جیران*؟؟؟
دڵ مەجنوونە لەیلی دەوێ دەزگیران

هەڵم بگرن بە سێ و بە دوو بە جیران
هەڵم بگرن بە سێ و بە دوو دەزگیران
بمبەنە گەڕەکی ژووروو بە جیران
شینم بۆ بکا بووک و خەسوو دەزگیران

ئەرێ ئەو لەیلایە خۆم دەیزانم دەزگیران
ئەو لەیلایە خۆم دەیزانم دەزگیران
بەردی بۆ بکێشم بە شانم دەزگیران
هێشتان منەتە بە گیانم دەزگیران

قوربانت بم چاوی چاوم دەزگیران
لەسەر تۆ زۆریان لێ داوم دەزگیران
وەمزانی خەڵات کراوم بە جیران
پێم وایە خەڵات کراوم بە جیران

ئەرێ غەریب ماوم دەکەم زاری دەزگیران
غەریب ماوم دەکەم زاری دەزگیران
دەکەم شین و بێقەراری دەزگیران
لەو عیشقی گۆنای نازداری بە جیران
لەو عیشقی گۆنای نازداری بە جیران

ئەرێ ئەو چاوانە هەڵیان دێنی دەزگیران
ئەو چاوانە هەڵیان دێنی دەزگیران
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی دەزگیران
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی دەزگیران
ڕۆژ نییە مردووم لێ نەمرێنی بە جیران

قوربانت بم ئەی فاتمە دەزگیران
مەمکی شەمامەی گمگمە دەزگیران
خۆم قاوەچی پێم لازمە دەزگیران

هەروا دەڕوا دەکا ڕەوتێ دەزگیران
هەر وەک کۆتری بەر مزگەوتێ دەزگیران
سووتام برژام چۆکم کەوتێ بە جیران

ئەرێ چاوت ئەستێرەی دەریازی دەزگیران
چاوت ئەستێرەی دەریازی دەزگیران
هەڵیان دێنی چەند بەنازی دەزگیران
بۆ مردنم ئاواتخوازی بە جیران***

ئەرێ قەستەم بەو ڕەحمان و ڕەحیم دەزگیران
قەستەم بەو ڕەحمان و ڕەحیم دەزگیران
تا لەو دونیایەیدا بژیم دەزگیران
ناینێم مەیلی یاری قەدیم بە جیران

ئەرێ چاو دەگێڕم لە چاوانی دەزگیران
چاو دەگێڕم لە چاوانی دەزگیران
وەختە بمرم لە سوێیانی بە جیران
وەختە بمرم بە سوێیانی دەزگیران

بەرانبەرم دامەنیشە دەزگیران
ئەو *؟؟؟ دەیکرد بە پیشە دەزگیران
ئەو خەمە لە تۆیە لە منیشە دەزگیران
جەرگی دەرهێنام لە ڕیشە بە تیران
جەرگی دەرهێنام لە ڕیشە بە تیران

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس