ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ
ئای کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ
کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ
ئاخ خەیاڵ هەر ئەکا لەیلێ ئارەزووی کۆنە
جا بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە
ئاخ بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە
ماڵێکی بۆ بکەم لەیلێ لە بیاوانی پەڕ
دارەڕای بنم ئازیز بە ڕیحانەی تەڕ
پەنجەرەی ئاسن کۆڵەکەی لە زەڕ
چل کیسە خەنە بۆ خاکەبانی
چل قاڵب ساون ئای بۆ سواخدانی
چل گەز ئەتڵەسی بۆ پەردەکانی
ئاخ با تۆز نەنیشێ وەی لە خاڵەکانی
ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ
کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ
جا قەڵای مەریوان لەیلێ مووسک و کۆنەدێ
ئای قەڵای مەریوان لەیلێ مووسک و کۆنەدێ
گشتی بە قوربان چاوەکان بەدێ
ئای قەڵای مەریوان پاڵم داپێوە
وەی قەڵاکەم ڕووخا پاڵ بەم بە کوێوە
دەشتی مەریوان لەیلێ کاکی بە کاکی
چونکە تۆی لێ بووی ئاوا بێ خاکی
ئاخ لەیل و برا لەیل
ئاخ لەیل و داخ لەیل لەیلێ براو نەمرێ
کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ
ئاخ لەبەر لەنجەت لەیلێ شەو ئارام ئەگرێ
کێ لەبەر لەنجەو شەو ئارام ئەگرێ
جا دەسم لێ مەدە ئازیز گشت گیانم زامە
وەی دەسم لێ مەدە ئازیز گشت گیانم زامە
تازە زامێ تر وەی وەی داگیە لەم لامە
ئاخ بە وێنەی ئاهوو بیرە بیرە خۆم
هەر شەو لە لایێ مەنزڵگیرە خۆم
هەر شەو لە لایێ لەیلێ مەنزڵگیرە خۆم
ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل
ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل لەم لەیلانە
بەخ بەخ لەم جفتە جەیرانە
هەر وە حەڵاڵی ئازیز دەسد بگردام
هەر وە حەڵاڵی دەسد بگردام
گەدای شار وە شار ئەڕاد بکردام
خاڵێک ها وەبان ئەرێ ئازیز پەنجەی پاتەوە
قولوەڵڵا لەبیر ئەرێ نازار شێخ ئەباتەوە
قولوەڵڵا لەبیر شێخ ئەباتەوە
ئەگەر ئەمزانی ئەرێ ئازیز بەم تەورە مەبۆ
دڵم ئەدا لە سەنگ ئەرێ لەیلێ نەمئەدا بە تۆ
نەرم نەرم نەرم نەرم
نەرم نەرم نەرم نەرم نەرمەو بوویتەوە
مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە
مەنزڵگاو بەخەیر ئەرێ ئازیز نزیک بوویتەوە
مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە
ئەگەر گیانکێشان ئەرێ ئازیز وەک دووریی تۆ بێ
یاخوا بە نسیب ئەی هاوار گەوری سەرکۆ بێ
یاخوا بە نسیب ئەرێ ئازیز گەوری سەرکۆ بێ
باڵا بە بەرزی قەد بە باریکی
ئەستێرەی سیوەیل ئەرێ ئازیز کەوتە تاریکی
ئەرێ لەیل ئەرێ لەیل لەم لەیلانە
بەخ بەخ لەم جفتە جەیرانە
نەرم نەرم نەرم نەرم نەرمەو بوویتەوە
مەنزڵگاو بەخەیر نزیک بوویتەوە