هەر تەمێ لەسەر کێوێ ساکنە
خۆ ئەوەش تەم نییە بەبیللا هەناسەی منە
عالەم لەسەر تۆ سۆیبە گیان لە من دوژمنە
ئەر وەی سۆیبە گیان خۆ من یانە نیم
ئەمن قەومی تۆم هیچ بێگانە نیم
ئەمن خزمی تۆم بەبیللا هیچ بێگانە نیم
هێندەم سەبر کرد تاقەت لێم بڕیا
ماڵی سەبر شێوێ ئەڵڵا پەردەی دڵ دڕیا
ئەر وەی سۆیبە گیان خۆ من یانە نیم
ئەمن قەومی تۆم ئەرێ هیچ بێگانە نیم
ئەمن خزمی تۆم بەبیللا هیچ بێگانە نیم
سۆیبەی باڵابەرز دەردت لە ماڵم
سەرگۆی مەمکەکەت ئەی دەدرێ لە باڵم
لە دۆستم دەرچی نازێ گیان بێی بە حەڵاڵم
ئەی ئەهلی شنۆ ئێوە و خوداتان
گوڵەکەم منداڵە چی بکەم کەوتۆتە ناوتان
قەدری واجبە بەبیللا لەسەر هەمووتان
سۆیبەی باڵابەرز دەردت لە گیانم
ڕوحمی خێرت بێ ئەرێ ئەمشەو میوانم
من بە دەردی تۆ نازێ دایمە دەزانم
لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە
خەمبارت کردووم زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم دە بڕۆ ژن بێ مەجازە
سۆیبەی باڵابەرز ؟؟؟ [فایلەکە ئەپچڕێ]
بمدەیێ ماچێ بڵێ زیرەک میوانە
ئەشەدم بیللا بەبیللا سۆیبە زۆر جوانە
دایکەکەت بمرێ بابت بێ ئیمان
دەبنە بائیس دووری هەردووکمان
ئەرێ سۆیبەی باڵابەرز خۆ من یانە نیم
ئەمن خزمی تۆم ئەرێ هیچ بێگانە نیم
دە بڵێن بە یارم نەبێ بە تەمام
دە بڵێن بە سۆیبە گیان بیللا نەبێ بە تەمام
لە شاری شنۆ من وام بە نیزام
لە شاری شنۆ بەبیللا من بووم بە نیزام
سۆیبەی باڵابەرز هیچ من یانە نیم
ئەمن خزمی تۆم ئەرێ هیچ بێگانە نیم
ئەمن قەومی تۆم بەبیللا هیچ بێگانە نیم