گلەییم هەیە لێت، گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵێی هێندە گەرووم نەگرێت
دڵم تەمێ بکا هێندە ناسک نەبێ
گەر نازی بکێشی چی ئەبێ ببێت
گلەییم هەیە لێت ئەم دڵەم چەن ئەژێت
گوناهێکی هەیە بێ لەوەی دایم بۆت ئەسووتێت
گلەییم هەیە لێت، گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵێی هێندە گەرووم نەگرێت
گلەییم هەیە لێت نەرم نیت لەگەڵ شێت
ئەترسم ئاهی من بتگرێت
گلەییم هەیە لێت گەر نازم بکێشی
چی ئەبێ چی
ئەزانی چاوم ئاخ تەنها تۆ ئەبینێت
گلەییم هەیە لێت، گلەییم هەیە لێت
بۆ بە گریان ناڵێی هێندە گەرووم نەگرێت
دڵم تەمێ بکا هێندە ناسک نەبێ
گەر نازی بکێشی چی ئەبێ ببێت