ناسر ڕەزازی

مینا خانم مینا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی و هەورامی
291
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم
بمشێلە کوردەخانم
دەمشێلیت و نامشێلی
دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا

عەنتیکە و زێدەجوانی
وێنەی بەفری کوێستانی
شێت و دێوانەت کردووم
ناسکێ ئارامی دڵانی
باڵابەرز و چاوکاڵی
کیژۆڵەی کوردستانی
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا

مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم
بمشێلە کوردەخانم
ئەم شانم نە ئەو شانم
بمشێلە مینا خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی
دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا

نازدارەی نازەنینم
مینا گیانی شیرینم
کوشتەی و شێتی نیگای تۆم
پێبکەنە با بتبینم
هیچی دیکەم خۆش ناوێ
هەر تۆی سەرمایەی ژینم
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا

مینا هاوار تا کەی دیلی
تا کەی ژێردەستی و زەلیلی
هەتا کەنگێ کۆمەڵگای مە
تۆ بە کاڵا و جنس دادەنێ
مافی ئینسانیت نادەنێ
هەتا کەنگێ لە لای ئێمە
کچ دەفرۆشن، ژن دەفرۆشن
سەودا و کاسپی پێوە دەکەن
یەکسەر مافی پاماڵ دەکەن
مینا هەتا کەنگێ پەستی، دیلی، یەخسیری، بندەستی
بەستە ئیتر ڕا بە، هەستە
هەتا کەنگێ وا چاوبەستە
بۆخۆت نەکەی کۆشش
هیچکات جنسی نێر هەقت پێ نادات
بە تەقەلا و ڕەنجی خۆتە
دەبەزێنێ نزمە و مۆتە
مینا بەستە، ڕا بە، هەستە
تا کەی دیلی لە ناو تۆڕا*؟؟؟
بەسیە ئیتر دنیا گۆڕا
ئەو نیزامە کۆنە دۆڕا
تا کەی دیلی لە ناو تۆڕا*؟؟؟
بەسیە ئیتر، دنیا گۆڕا
مینا بەستە

نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەمبەربۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ

ئەی جە بێکەسی وێم وەی تۆم کەردەن وە کەس
ئەرێ نە بە کەس شیای، وەی نە بە نیمەکەس
نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەمبەربۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ


نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لەسەر سینەکەت وەی کەڵکەڵە ڕاوە

ئەی سەوگەند یەکێوەن ئەی چەنی تۆم وەردەن
ئەی سەوگەند یەکێوەن ئاخ چەنی تۆم وەردەن
ئەرێ بازگەشتیم نییەن گیان تا بە ڕۆی مەردەن
ئەرێ بازگەشتیم نییەن گیان تا وە ڕۆی مەردەن
نارنجە و نارنجە شووشەکەی گوڵاوە
ئەرێ لەسەر سینگەکەت وەی کەڵکەڵە ڕاوە
ئەرێ لەسەر سینەکەت هەی کەڵکەڵە ڕاوە
هەی کەڵکەڵە ڕاوە

مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا
ئەم شانم نە ئەو شانم
بمشێلە کوردەخانم
ئەم شانم نە ئەو شانم
بمشێلە مینا خانم
ئەمشێلیت و نامشێلی
دەمکەی بە خەو جێم دێڵی
مینا خانم مینا
دەردت لە گیانم مینا

نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەمبەربۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ

ئەی ئاخر کام تیر بی وەی نەدات نە دەروون
ئەرێ لە کام زامانت وەی شکایەت کەروون
نارنجە و نارنجە شووشەکەی عەمبەربۆ
ئەرێ لەسەر باڵاکەت با ئەم شەڕە نەبۆ

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس