عەتا چاوشین

کفرە لای من لە یار ڕەنجان

بە دەنگی: عەتا چاوشین
شێوەزار: سۆرانی
279
کفرە لای من لە یار ڕەنجان
پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان!

من ژیانم، گیانم، هەستیم
هیوام، تاسەم، شادیم، مەستیم
بیرم، هۆشم، هەرچیم هەیە
بەهرەی جیلوەی ئەو زوهرەیە
ئەی ڕووناکیی ڕێی باوەڕم!
خوای بەهەشتی دڵی تەڕم!
قیبلەی عەشقم! هۆی ئاوازەم!
هێلانەی هەڵبەستی تازەم!
کفرە لای من لە یار ڕەنجان
پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان!

قیبلەی عەشقم! هۆی ئاوازەم!
هێلانەی هەڵبەستی تازەم!
چۆن ئەتوانم بڕەنجم لێت؟
هەی خاک بەسەر! ئینسانی شێت!
کفرە لای من لە یار ڕەنجان
پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان!

تۆ بی سپیەتیی شان و مل
لە عاستی ڕووتی و یەخەی جل
تۆ بی و جیلوەی هەموو جوانیت:
لێم خۆش بە، دڵم ڕەنجانیت!
ئەی زوهرەی ناز! زوهرەی جوانی!
گەردنکەچی چاوەڕوانی
وەستاوم سا دڵم خۆش کە
شیعری پێشووم فەرامۆش کە!
کفرە لای من لە یار ڕەنجان
پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان!
هۆنراوە: گۆران