کاغەزێ بە مۆر سەوزە گیان یەکێ بە پەیغام
نامەی زەلیلی سەوزە گیان بنێری بۆ لام
سەوزەڵێ سەوزە گیان مەڕۆ باریکێی چاوکاڵ
من بە ڕەنگی زەرد قوربان تۆ بە لێوی ئاڵ
هەی ئەی بێداد سەوزە گیان هەی بێداد هەی داد
نیوەی عەمرەکەم سەوزە گیان هەروا ڕۆی بە باد
سەوزەڵێ سەوزە گیان توخوا باریکێی چاوکاڵ
من بە ڕەنگی زەرد قوربان تۆ بە لێوی ئاڵ
شەوگاری ئەمشەو سەوزە گیان بەشم هەر غەم بوو
چەن لە تۆ دوور بووم سەوزە گیان لە عەمرم کەم بوو
سەوزەڵێ سەوزە گیان مەڕۆ ناسکۆڵەی چاوکاڵ
من بە ڕەنگی زەرد قوربان تۆ بە لێوی ئاڵ
هەناسەکەی من سەوزە گیان بەردی ئەتاوانۆ
کافری سەر کێوان قوربان منی ئەلاوانۆ
سەوزەڵێ سەوزە گیان مەڕۆ ناسکۆڵەی چاوکاڵ
من بە ڕەنگی زەرد قوربان تۆ بە لێوی ئاڵ
بەدکاری من و تۆ سەوزە بێ بە کۆی زووخاڵ