عەتا چاوشین

بای شەماڵ

بە دەنگی: عەتا چاوشین
شێوەزار: سۆرانی
183
بای شەماڵ دەستم دامێن یارم جێماوە
جەرگ و دڵم پێشکەشە ئەرێ پێشکەشە لای ئەودا ماوە

تاکوو کەی من هەڵکێشم ئاخی نیهانی
چۆن دڵم لە دەروونما بووە بە بریانی

تاکوو کەی من دانیشم بە خەمینەوە
ئەترسم لەگەڵ یارم یێک نەگرینەوە

تاکوو کەی من دانیشم لە دووری ئازیز
خوایە چۆن بیبەمە سەر شەوگاری پایز

ناپرسی لە حاڵی من ئەی نازەنینم
بە بێ تۆ تاڵە ژینم خۆشی نابینم
بای شەماڵ دەستم دامێن یارم جێماوە
جەرگ و دڵم پێشکەشە ئەرێ پێشکەشە لای ئەودا ماوە