بە سەرگەردت بم پشتوێن دوو ڕیزە
بەهار قەولت دا لەیلەکەم ئەوەها پاییزە
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم تۆ دەچییە ماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم دەبییە حەڵاڵی
چاوان مەڕێژە بە کلەکەی کۆیە
ئاه و ناڵەی من لەیلەکەم لە داخی تۆیە
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەی ماڵی
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم تۆ دەچییە ماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم دەبییە حەڵاڵی
گوڵاڵە و نێرگز، سۆسەن و شەوبۆ
ناتوانن جوان بن لەیلەکەم وەک ڕووخساری تۆ
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم تۆ دەچییە ماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم دەبییە حەڵاڵی
دەچم بۆ کۆیە خۆم هەڵدەدێرم
دەنگم نایگاتێ لەیلەکەم کاغەز دەنێرم
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم تۆ دەچییە ماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم دەبییە حەڵاڵی
جوان ڕازانییەوە سەر و پەرچەمی
هەر دەڵێی شازادەی لەیلەکەم ڕۆم و عەجەمی
هەر وەک شازادەی لەیلەکەم ڕۆم و عەجەمی
خاڵداری خاڵداری بووکی گەورەماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم تۆ دەچییە ماڵی
خۆزگەم بەو کەسەی لەیلەکەم دەبییە حەڵاڵی