زەمانە لێم خافڵ نابی یاڕەبی کۆستت کەوێ
ساتێ دەسبەردارم نابی و نازانم چیت لێم ئەوێ
مۆڵەتم نادەی بەهارێک گوڵی هیوام دەرکەوێ
ڕێی ئارەزۆم*؟؟؟ بۆ بەر نادەی کە ڕووناکیم بەرکەوێ
زەمانە لێم خافڵ نابی یاڕەبی کۆستت کەوێ
ساتێ دەسبەردارم نابی و نازانم چیت لێم ئەوێ
ژینی تازەی نەوبەهاریت لێ کردوومە کۆی زووخاڵ
کۆستی تازەم ئەخەیتە پێش! مانگ بە مانگ و ساڵ بە ساڵ
زەمانە لێم خافڵ نابی یاڕەبی کۆستت کەوێ
ساتێ دەسبەردارم نابی و نازانم چیت لێم ئەوێ
زەمانە کاری خۆتت کرد لێم شێوانت ماڵ و حاڵ
زەمانە ئاخری پێت چەشتم هەموو جۆرێ دەردی تاڵ
زەمانە لێم خافڵ نابی یاڕەبی کۆستت کەوێ
ساتێ دەسبەردارم نابی و نازانم چیت لێم ئەوێ
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس