مستەفا دادار

تاقانە خونچە

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
207
تاقانە خونچەکەی باغی ژیانم
زیندووکەرەوەی ئاواتی بێ گیانم
ڕۆشنکەری ڕێگەی ژین و مانم
با لە دەستی ژینی پەستی شار و دێ شار و دێ
ڕا کەین و ڕوو بکەینە چۆل و هەردێ
ناو هەردێ
تەنیا وەک ئاسکۆڵەی کۆسار
لە قەدپاڵی شاخی هەزار بە هەزار

لە سای سێبەری درەختی ناو گوڵزار
کونجێ بکەین بە هێلانە و هەوار
دەس لە گردن تاکوو مردن
شۆخ و شاد، شۆخ و شاد
خەمی دنیا بە ماچ بدەین بە باد
هەر بە باد

گۆنات هەڵمژم پڕ بە دەم
سوور هەڵگەڕێ هێندە ماچی کەم
تاقانە خونچەکەی باخی ژیانم
هۆنراوە: هەردی