مستەفا دادار

سلێمانی

بە دەنگی: مستەفا دادار
شێوەزار: سۆرانی
187
سلێمانی پارچەیێک لە دڵم ئەمشەو بوومەتە میوانی
گۆیژەی و لوتکەی پیرەمەگروون سەر دەکێشێتە ئاسمانی
سلێمانی تا شارەزوور میراتی کۆنی بابانی
حەز دەکەم دایمە بیبینم تێر بڕوانمە هەورامانی
دیاربەکر چاو بە فرمێسک ئەڕوانێتە چیاکانی
کەرکووک دڵی بریندارە و گڕ دەگرێ بۆ کوردستانی

سلێمانی جێی قوربانی دەستەخوشکی ئەردەڵانی
مەهاباد سۆرانی سوور کردۆ هەتا*؟؟؟ گۆوەند و دیلانی
شارەزوور و شارباژێڕ و دۆڵی جافاتی و گۆرانی
نالی، سالم، کوردی، مەحوی، پیرەمێرد، بێکەس، گۆرانی

مامەیارە و گردی سەیوان کانی ئاسکان و مەڵکەندی
سەرچناری دڵڕفێنی لەبیرت دەبا دڵتەنگی
سلێمانی پارچەیێک لە دڵم ئەمشەو بوومەتە میوانی
گۆیژەی و لوتکەی پیرەمەگروون سەر دەکێشێتە ئاسمانی

*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس