عەلی مەردان

لەو کەلە دەنگی ساز دێ

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
541
لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
لەو کەلە چرکەی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
چرکەی خانم ناز دێ ماچ کەین ئەو دەمە
چرکەی خانم خاس دێ ماچ کەین ئەو دەمە
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی ڕۆژمان کردەوە

هەی ئەوە هاتە خوار گیان لە مەدرەسەوە
وەی ئەوە هاتە خوار لەیل لەو مەدرەسەوە
دەستی ژێر عەبای جوان بەو دەفتەرەوە
دەستی ژێر عەبای دەی بەو دەفتەرەوە
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
چەن جوانی لەیلێ گیان بەو هەسوورەوە -

ئەوە تو دەڕۆی یار من جێگام کوێ بێ؟
وەی ئەوە تو دەڕۆی یار من جێگام کوێ بێ؟
لە کێ بفکرم یار شێوەی لە تۆ بێ
لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
چرکەی خانم خاس دێ ماچ کەین ئەو دەمە
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی خاوم بردەوە

وەی ئەگەر نەبوایێ یار بە بۆنەی تۆوە
خۆ ئەگەر نەبوایێ یار بە بۆنەی تۆوە
من ئیشم چی بوو لەیل بەم کەژ و کێوە
من ئیشم چی بوو یار بەم کەژ و کێوە
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینەی سافی خاومان بردەوە

ئەوە تو دەڕۆی یار بە خودام سپاردی
وەی ئەوە تۆ دەڕۆی لەیل بە خودام سپاردی
پێم نەکرا خۆم بێم جوان دڵەکەم بۆ ناردی
پێم نەکرا خۆم بێم لەیل دڵم بۆ ناردی
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە
لاڵ بم ئاگری کردەوە
یار بەرەوڕووی ماڵان هات دوگمەی کردەوە
شەو لەسەر سینە و مەمکی خەوم بردەوە