عەلی مەردان

دە هەستە بەستە گریان و زاری

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
246
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری
مات و مەلوول و ڕەشپۆش و لە ژین بێزاری
لە ژین بێزاری
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری

چاوێ بگێڕین نەشمیل گیان بە ناو گوڵزارە
فرسەتە هەستە، فرسەتە هەستە فەسڵی بەهارە
فەسڵی بەهارە
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری

گیانەکەم وەرە، وەرە با فەرەح کەین دڵ لەیلێ
گیانەکەم وەرە دە وەرە با فەرەح کەین دڵ
پێنج و دوو ڕۆژە
پێنج و دوو ڕۆژێ دەبا بۆن کەین گوڵ
دەبا بۆن کەین گوڵ
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری

چەن موددەتێکە نەشمیل گیان من تۆم نەدیوە
موددەتێکە چاوەکەم من تۆم نەدیوە
بێنە بۆنی کەم، بێنە بۆنی کەم ئەو دەم و لێوە
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری

هەر تۆی تاقەت و نەشمیل گیان هێزی ئەژنۆکەم یار
هەر تۆی تاقەت و نەشمیلێ هێزی ئەژنۆکەم
دەرمانی دڵ و
دەرمانی دڵ و ڕەنگە زەردەکەم، ڕەنگە زەردەکەم
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری

بێ تۆ من دنیام بەخودای ئەبێ بۆچی بێ نەشمیل
بێ تۆ من دنیام ئەبێ بۆچی بێ؟
نەک تەنیا من وام
نەک تەنها من وام ئەوەی تۆی دیبێ
ئەوەی تۆی دیبێ
دە هەستە، هەستە بەستە گریان و زاری