عەلی مەردان

مینا گیان

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
298
ئاخ چی بکەم لە دەس مینا گیان چەرخی زەمانە ئەی گوڵ
شێت بووم و شەیدا سەوزە گیان بووم بە دێوانە ئەی گوڵ
شێت بووم و شەیدا مینا گیان بووم بە دێوانە ئەی گوڵ
هەی ڕۆ ناز بەسیە ناز مەمکوژە بە غەمزە و ناز
هەستە بێرە لام دیدەباز، دیدەباز، ڕەحمت بێ وەرنەبوو ساز

ڕۆژێ دوو حەفتە مینا گیان لە ناو نزارانم ئەی گوڵ
ڕۆژێ دوو حەفتە سەوزە گیان لە ناو نزارانم ئەی گوڵ
ئێستێش دەربەدەر بۆچی گیان هەر دەم لە شارانم هەی گوڵ
ئێستێش دەربەدەر بۆچی لەیلێ هەر دەم لە شارانم هەی گوڵ
هەی ڕۆ ناز بەسیە ناز مەمکوژە بە غەمزە و ناز
هەستە بێرە لام دیدەباز، دیدەباز، ڕەحمت بێ وەرنەبوو ساز
گوڵ وەنەوشەی ناو باخانە
چاوی کاڵە و پەرچەم ڕیحانە

ئەگەر بزانی سەوزە گیان چەن پەشێواوم لەیلی
ئەگەر بیزانی سەوزە گیان چەن پریشانم لەیلی
دوور لە باڵای تۆ سەوزە گیان ڕەشپۆشە گیانم لەیلی
هەی ڕۆ ناز بەسە ناز مەمکوژە بە غەمزە و ناز
هەستە بێرە لام دیدەباز، دیدەباز، ڕەحمت بێ وەرنەبوو ساز
گوڵ وەنەوشەی ناو باخانە
چاوی کاڵ و پەرچەم ڕیحانە