عەلی مەردان

ئای چەندەم خۆش ئەوێ

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
327
ئای چەندم خۆش ئەوێ
قەزات لە ماڵم کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردنی بەرزی نەخشاوی
وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
ئای چەندم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ

لێوەت پەڕەی گوڵاڵە
ناوقەد ئەڵێی شمشاڵە
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
باڵا بە بەرزی ئاڵا
تەمەنی چواردە ساڵە
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
باڵا بە بەرزی ئاڵا
تەمەنی چواردە ساڵە
ئای چەندم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ

لێرە بێ یاکوو لەوێ
دڵم هەر لەیلێی ئەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
قەت هەر ساتێ ناسەوێ
لێم حەرام خواردن و خەوێ
ئای چەندم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ

دەروونم پڕ بوو لە ژان
بێ بەش لە کەیف و سەیران
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
پشتم چەوت بوو چەماوە
هەر وەکوو کەمەی گۆچان
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
پشتم چەوت بوو چەماوە
هەر وەکوو کەمەی گۆچان
ئای چەندم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ

ئای چەندم خۆش ئەوێ
قەزات لە ماڵم کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردنی بەرزی نەخشاوی
وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
ئای چەندەم خۆش ئەوێ
گەردنی بەرزی نەخشاوی
وەک سۆنە و سوێسکە و کەوێ
ئای چەندم خۆش ئەوێ
لێرە بێ یاکوو لەوێ