کیژان ئیبراهیم

بانگی کوردستان

بە دەنگی: کیژان ئیبراهیم
شێوەزار: سۆرانی
474
کوردستانم چوار ئەستێرەی یەک ئاسمانە
کوردستانم مشتێ خوێن و چەپکێ ژانە
کوردستانم چوار کەلەپچە و یەک مەچەکە
کوردستانم یەک نیشانە و چوار فیشەکە

کوردستانم سک سووتاوی ناجەورییە
کوشتەی دەستی ناتەبایی و خۆخۆرییە
کوردستانم خەمێکی گەورە و پیرۆزە
ڕەشبەڵەکی ئازادی و مژدەی نەورۆزە
کوردستان...

کوردستانم چوار ڕەشماڵی بنارێکی
چوار خەرمان و ڕەنجی شانی جووتیارێکە
کوردستانم پشتێنێکە و چوار چڵ نێرگز
گەوهەرێکی پڕ بەهایە و چوار دەستی دز

کوردستانم قوتابخانەی پارتیزانە
بانگی ماف و گۆڕەپانی تێکۆشانە
کانگای هەزاران گیڤارا و ماندێلایە
کوردستانم دواکۆڵۆنیی ئەم دونیایە
کوردستان